کورتەیەک لەسەر وێستگەی ژیانم
- لە ١٩٦٨ لە گوندی گرک لە دۆڵی ڕوستێی دەڤەری باڵەکایەتی لە دایکبووم.
- لە ١٩٨٨دا بە کالۆریۆسم لە قانوون لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.
- لە ١٩٩٧ـەوە تا ٢٠١٢ ئاوارەی ئەورووپا (هۆڵەندا و بەریتانیا) بووم.
- لە پاڵ زمانی زگماکیدا؛ زمانەکانی عەرەبی، هۆڵەندی و ئینگلیزیش دەزانم.
لە ١٩٨٦ـەوە هەوڵی نووسینم داوە. تا ئێستا 21 کتێبم لە زمانەکانی هۆڵەندی و ئینگلیزییەوە وەرگێڕاون. دەیان گوتار و لێکۆڵینەوەی قانوونی و سیاسیشم بڵاوکردوونەتەوە.
چاپکراوەکان
١ - نهێنییەکانی مۆساد، نووسینی گۆردۆن تۆماس، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، سێ جار چاپکراوەتەوە؛ چاپی یەکەم ٢٠٠٨ چاپخانەی هێڤی، هەولێر. چاپی دووهەم دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵات، هەولێر ٢٠١٤. چاپی سێهەم ڕۆژهەڵات ٢٠١٦.
٢ - مادلین ئۆلبرایت، سیاسەتی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، سەنتەری نما ٢٠٠٩، هەولێر.
٣ - داود بنگۆریۆن، دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیسرائیل، نووسینی ڕۆبەرت سەنت یۆهن، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، چاپخانەی هێڤی ٢٠١١، هەولێر. چاپی دووەم ناوەندی ئاوێر ٢٠١٦ هەولێر.
٤ - کوردستان لە نێوان سیڤەر و سنوورە دەستکردەکاندا، نووسینی: هیسەر لێهر واگنەر. مێژوو. وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە. چاپی یەکەم؛ لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی هەولێر ٢٠١٣. چاپی دووەم، ئاوێر ٢٠١٥.
٥ - وەرزێکی سپیی وشکوبرینگ، ئەندریێ برینک. ڕۆمان. وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٣.
٦ - ژیانی من، چۆن ئیسرائیل دامەزرێنرا؟ گۆڵدا مایەر، یاداشت، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر، هەولێر. ٢٠١٤.
٧ - ئینفێرنۆ، دۆزەخ، دان براون، ڕۆمان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٥.
٨ - شەرەف، ئەلیف شەفەق، ڕۆمان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٥.
٩ - یاخیبوون، مناحیم بێگن، یادەوەری، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٦.
١٠ - خانووەکەی مزگەوتێ، قادر عەبدولڵا، ڕۆمان، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٦.
١١ - کۆدەکەی داڤینشی، دان براون، ڕۆمان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر، هەولێر ٢٠١٦.
١٢ - خەتی بزماری، ڕۆمان، قادر عەبدولڵا، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، ناوەندی ئەندێشە، سلێمانی ٢٠١٧.
١٣ - کردە هەرەگرنگەکانی مۆساد، میخائیل بار زۆهار و نەسیم میشال، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپخانەی حەمدی، ٢٠١٨ سلێمانی.
١٤ - لە مەککە، قادر عەبدولڵا، ڕۆمان، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، چاپخانەی حەمدی، ٢٠١٨ سلێمانی
١٥ - ئەرێ کورد بوونە بەردەباز؟! ڕۆبەرت بریان گیبسن، مێژوو، لە ئینگلیزییەوە، چاپخانەی کوردستان، سلێمانی ٢٠١٩.
١٦- شەوە سپییەکان، مناحیم بێگن، یادەوەریی، لە ئینگلیزییەوە، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٩.
١٧ - زۆربای ئێرانی، قادر عەبدولڵا، ڕۆمان، لە هۆڵەندییەوە، چاپخانەی حەمدی، سلێمانی، ٢٠٢٠.
١٨- ژیانی من، گۆلدا مایەر، یادەوەری، لە ئینگلیزییەوە، چاپێکی نوێی چاککراو، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٠.
١٩- کچانی دووکەڵ و ئاگر، ئاڤا هوما، ڕۆمان، لە ئینگلیزییەوە، سلێمانی چاپخانەی کارۆ، ٢٠٢١.
٢٠ - هێڵێك بەنێو لمدا، جێمس بار، مێژوو، لە ئینگلیزییەوە ٢٠٢١.
٢١- پاشا، قادر عەبدولڵا، ڕۆمان، لە هۆڵەندییەوە، ئامادەیە بۆ چاپ.