کورتەیەک

کورتەیەک لەسەر وێستگەی ژیانم

 

-        لە ١٩٦٨ لە گوندی گرک لە دۆڵی ڕوستێی دەڤەری باڵەکایەتی لە دایکبووم.

-        لە ١٩٨٨دا بە کالۆریۆسم لە قانوون لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.

-        لە ١٩٩٧ـەوە تا ٢٠١٢ ئاوارەی ئەورووپا (هۆڵەندا و بەریتانیا) بووم.

-        لە پاڵ زمانی زگماکیدا؛ زمانەکانی عەرەبی، هۆڵەندی و ئینگلیزیش دەزانم.

 

لە ١٩٨٦ـەوە هەوڵی نووسینم داوە. تا ئێستا 21 کتێبم لە زمانەکانی هۆڵەندی و ئینگلیزییەوە وەرگێڕاون. دەیان گوتار و لێکۆڵینەوەی قانوونی و سیاسیشم بڵاوکردوونەتەوە.

 

چاپکراوەکان

١ - نهێنییەکانی مۆساد، نووسینی گۆردۆن تۆماس، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، سێ جار چاپکراوەتەوە؛ چاپی یەکەم ٢٠٠٨ چاپخانەی هێڤی، هەولێر. چاپی دووهەم دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵات، هەولێر ٢٠١٤. چاپی سێهەم ڕۆژهەڵات ٢٠١٦.

٢ - مادلین ئۆلبرایت، سیاسەتی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، سەنتەری نما ٢٠٠٩، هەولێر.

٣ - داود بنگۆریۆن، دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیسرائیل، نووسینی ڕۆبەرت سەنت یۆهن، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، چاپخانەی هێڤی ٢٠١١، هەولێر. چاپی دووەم ناوەندی ئاوێر ٢٠١٦ هەولێر.

٤ - کوردستان لە نێوان سیڤەر و سنوورە دەستکردەکاندا، نووسینی: هیسەر لێهر واگنەر. مێژوو. وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە. چاپی یەکەم؛ لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی هەولێر ٢٠١٣. چاپی دووەم، ئاوێر ٢٠١٥.

٥ - وەرزێکی سپیی وشکوبرینگ، ئەندریێ برینک. ڕۆمان. وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٣.

٦ - ژیانی من، چۆن ئیسرائیل دامەزرێنرا؟ گۆڵدا مایەر، یاداشت، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر، هەولێر. ٢٠١٤.

٧ - ئینفێرنۆ، دۆزەخ، دان براون، ڕۆمان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٥.

٨ - شەرەف، ئەلیف شەفەق، ڕۆمان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٥.

٩ - یاخیبوون، مناحیم بێگن، یادەوەری، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٦.

١٠ - خانووەکەی مزگەوتێ، قادر عەبدولڵا، ڕۆمان، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر ٢٠١٦.

١١ - کۆدەکەی داڤینشی، دان براون، ڕۆمان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر، هەولێر ٢٠١٦.

١٢ - خەتی بزماری، ڕۆمان، قادر عەبدولڵا، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، ناوەندی ئەندێشە، سلێمانی ٢٠١٧.

١٣ - کردە هەرەگرنگەکانی مۆساد، میخائیل بار زۆهار و نەسیم میشال، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپخانەی حەمدی، ٢٠١٨ سلێمانی.

١٤ - لە مەککە، قادر عەبدولڵا، ڕۆمان، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، چاپخانەی حەمدی، ٢٠١٨ سلێمانی

١٥ - ئەرێ کورد بوونە بەردەباز؟! ڕۆبەرت بریان گیبسن، مێژوو، لە ئینگلیزییەوە، چاپخانەی کوردستان، سلێمانی ٢٠١٩.

١٦- شەوە سپییەکان، مناحیم بێگن، یادەوەریی، لە ئینگلیزییەوە، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٩.

١٧ - زۆربای ئێرانی، قادر عەبدولڵا، ڕۆمان، لە هۆڵەندییەوە، چاپخانەی حەمدی، سلێمانی، ٢٠٢٠.

١٨- ژیانی من، گۆلدا مایەر، یادەوەری، لە ئینگلیزییەوە، چاپێکی نوێی چاککراو، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٠.

١٩- کچانی دووکەڵ و ئاگر، ئاڤا هوما، ڕۆمان، لە ئینگلیزییەوە، سلێمانی چاپخانەی کارۆ، ٢٠٢١.

٢٠ - هێڵێك بەنێو لمدا، جێمس بار، مێژوو،  لە ئینگلیزییەوە ٢٠٢١.

٢١- پاشا، قادر عەبدولڵا، ڕۆمان، لە هۆڵەندییەوە، ئامادەیە بۆ چاپ.